سەرۆک کۆماری عێراق: تورکیا دەبێ ھێرشەکانی بۆ سەر خاکی عێراق ڕابگرێت
سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «فلۆرێنس بارلی» وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا، لەسەر پێویستیی ڕاگیرانی ھێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە پێی داگرت.
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «فلۆرێنس بارلی» وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا لە بەغدا وتیشی: دەبێ لە ئاستی نێونەتەوەیی دا یەک ھێزمەند کردن ئەنجام بگرێت ھەتا مەکۆی تیرۆریستییەکان کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشت، تێک و پێک بدرێن.
«بارلی»ش لە دیدارەکەدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگریی پاریس لە سەقام و پاوەجێیی عێراق و پشتیوانی لە دەستەڵاتی ئەم وڵاتە، وتیشی: فەڕەنسا لە تەنیشتی عێراق دا دەبێت ھەتا پێش بە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە بگیردرێت.
لەم دیدارەدا پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان عێراق و فەرەنسا، پەرەسەندنی ئاسۆی ھاوکارییەکان لە بواری ئاسایشتی و سەربازی و دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوییەکان خرایە بەر باس و لێکدانەوە.