ئاب 28, 2020 05:00 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ھەڵوێستی فەرمیانەی دەوڵەتی عێراق لە بارەی ڕێککەوتنی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: ئەمە بابەتێکی نێوخۆییەو پەیوەندیی بە خۆیانەوە ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «شەفەق نیوز»، «ئەحمەد مەلا تەلال» وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ھەڵبەت یاسای عێراق ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغە دەکات و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە دانیشتنە سێ قۆڵییەکەی ئەم دواییە لە عەممان لە سەر گرینگایەتیی کێشەی فەلەستین پێی داگرتووە.

لە کاتی ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب لە ١٣ی ئوت، زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکان، نوێنەران و کۆتلەکانی عێراق بەتوندی ئەو کارەیان ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ