بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەرۆک کۆماری دا پێشوازی لە ھاوتا فەرەنسییەکەی دەکات
سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی لە بەغدا و لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە رێوڕەسمی پێشوازی کردنی بۆ بەڕێوە برا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «ئێمانۆوێل مەکرۆن»، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت و پاشان بەرەو کۆشکی کۆماری بەڕێکرا.
مەکرۆن لەپاش گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵم بۆ یەکەمین جار سەردانی عێراق دەکەم، هاتوم تا لەکاتی ئاڵەنگارییەکاندا پاڵپشتی لە عێراق بکەم.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیش وای بڵاو کردووەتەوەەوە کە، ئەمڕۆ هەردو بەرهەم ساڵح و مەکرۆن چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن، کە تیایدا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەروی سیاسی و ئابوریەوە.
پێشتر عه‌لى شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ڕاوێژکاران له سه‌رۆکایه‌تى کۆماری عێراق لەبارەی سەردانەکەی مەکرۆن رایگەیاندبوو، سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆک مەکرۆن بۆ به‌غدا تیشک ده‌خاته سه‌ر پته‌وکردنى هاوکارییه‌کانى نێوان عێراق و فره‌نسا، به‌تایبه‌ت که پاریس خوازیاره هاوکارى عێراق بکات وەکوو ده‌وڵه‌تێکى خاوه‌ن سه‌روه‌ری و شکۆمەند.