ئامادە بوونی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386244-ئامادە_بوونی_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبی_بۆ_پێشگرتن_بە_پێدزەی_تیرۆریستانی_داعش_لە_عێراق
فەرماندەری ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار باسی خۆسازدانی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەی کردووە بۆ پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستانی داعش لە خاکی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2020 13:09 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق

فەرماندەری ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار باسی خۆسازدانی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەی کردووە بۆ پێشگرتن بە پێدزەی تیرۆریستانی داعش لە خاکی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قاسم موسلیح» فەرماندەری ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبای ڕۆژئاوای عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە ڕەوتی بەسەرکردنەوەی سنووری ھاوبەشی عێراق و سووریا، وێڕای ئاماژە کردن بە جم و جوڵی تیرۆریستان لە سنوورە ھاوبەشەکان وتی: سنوورەکانی عێراق بە ھۆی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی سنوورپارێزەوە لەژێر کۆنترۆڵ دایە.

«موسلح» وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕێکخستنەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی سنوورپارێزی عێراق لە بواری گۆڕینەوەی زانیاری و ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن وتیشی: جم و جوڵی تیرۆریستان لە ناوچە سەرسنوورییەکان بەردەوام لەژێر چاودێری دایە.

ھاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق لە ناوچەی تەنەفی سووریا لە کاتێکدا ئەنجام دەگرێت کە لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی، ئەم ناوچەیەی سووریایان لەژێر ڕکێف دایە.

بە قسەی «ھادی خۆراسانی» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبیی عێراق، لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەگەلێکی سنووری عێراق و سووریا بە بەرپا کردنی مەشق و بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ دیاری کردنی ڕێگاگەلی تازە، لە ھەوڵدان ھەتا تیرۆریستانی داعش لە سووریاوە ئاودیوی عێراق بکەن.