نوێنەرێکی عێراقی: درێژکرانەوەی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق بە دڵنیاییەوە شکست دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386326-نوێنەرێکی_عێراقی_درێژکرانەوەی_گرێبەستی_کۆمپانیا_ئەمریکییەکان_لە_عێراق_بە_دڵنیاییەوە_شکست_دێنێ
ئەندامێکی ھاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق درێژکرانەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەو وڵاتە بێ کەڵکەو سەرەنجام ھەر شکست دێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2020 18:03 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی عێراقی: درێژکرانەوەی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق بە دڵنیاییەوە شکست دێنێ

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق درێژکرانەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەو وڵاتە بێ کەڵکەو سەرەنجام ھەر شکست دێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «سەباح عەکیلی» ئەندامی ھاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق وتی: درێژکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ھیوای ڕاپەڕێندرانی پەیمانی پەکین_بەغدا لەبار دەبات و ماوە ئەوە بە لایەنی چینی نادات کە بنیاتنانەوەی عێراق بە ئەستۆبگرێت.

«ئەلعەکیلی» وتیشی: گرێبەستی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیای «جنراڵ ئەلێکتریک» کە لە ڕەوتی گەشتەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشێنگتۆن واژۆ کرا، بەڵگەیەکی ڕوونە کە پیشان دەدات ھێزو کۆمپانیاکانی ئەمریکی بەنیازی کشانەوە لە عێراق نین.

جێگای ئاماژەیە کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو جارێکی تر داوای ڕاپەڕێندرانی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کرد لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق.