ئاماری نوێی کۆرۆنا لە ھەرێم و عێراق
ئهیلوول 14, 2020 22:16 Asia/Tehran
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٥٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ٦٤٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و ٢٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقیش، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ١٦٩ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا دهستنیشانکراوە، هەروەها ٧٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٤٢٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.