ئەرکەکانی ناتۆ، تەوەری دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق و «ستۆلێتێنبێرگ» بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386540-ئەرکەکانی_ناتۆ_تەوەری_دیداری_وەزیری_دەرەوەی_عێراق_و_ستۆلێتێنبێرگ_بوو
«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیداری «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ لە برۆکسێڵ ، سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر بە تایبەت پەیمانی باکووری تەتڵەسی لە وڵاتەکەی دا وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2020 22:59 Asia/Tehran
  • ئەرکەکانی ناتۆ، تەوەری دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق و «ستۆلێتێنبێرگ» بوو

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیداری «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ لە برۆکسێڵ ، سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر بە تایبەت پەیمانی باکووری تەتڵەسی لە وڵاتەکەی دا وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا نووشی: «فۆئاد حسەین» ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ کەوت و بیروڕایان پێکەوە گۆڕییەوە.

ھەردووک لا لە چاوپێکەوتنەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ناتۆیان لێک دایەوەو لە بارەی زۆرێک لە بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا ڕاوێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق و سکرتێری گشتیی ناتۆ ھەروەھا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ھاوکاری و ھاوبەشی لەنێوان ھەردووک لایان شی کردەوە.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، فۆئاد حسەین  ستایشی ناتۆی کرد لە بەر داکۆکی کردنی لە عێراق بۆ شکست پێ ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش.