جێگری سکرتێری گشتیی نوجەبای عێراق: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە
جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە.
«نەسر شمەری» جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەربازگەیە، نەک شوێنێکی دیپلۆماسی، وتیشی: کەس بۆی نییە ڕەوایەتی بە داگیرکەران ببەخشێت و ئەوەی وا دەنوێنێ کە ئەمریکییەکان بە خواست و بانگێشتنی دەوڵەتی عێراق ھاتوونەتە ئەم وڵاتە، بە ئاشکرا درۆ دەکات.
جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەبا»ی عێراق وتیشی: خۆڕاگری ھیچ ترسێکی لە ئەمریکا نییە و دەست درێژکاران و بەکرێگیراوانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ناتوانن ڕەوتی خۆڕاگری خاوو سست کەنەوە.
دوابەدوای ئەنجام گرتنی ھێرشی بەڕۆکێت لە بەغدا، بنکەھەواڵدەرییەکان، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ھەژمارەکانی توییتێری سەربە ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی لە ھەڵمەتێکی ڕێکخراوو ھاواھەنگ دا ھەوڵیان دا ھەتا ئەو ھێرشە موشەکیانە بخەنە ئەستۆی بەرخۆدانی جەماوەریی عێراقەوە.