بروسکەی سەرەخۆشیی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی مەعنەویی ئێزدیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387312-بروسکەی_سەرەخۆشیی_باڵیۆزی_ئێران_لە_بەغدا_بە_بۆنەی_کۆچی_دوایی_باوکی_مەعنەویی_ئێزدیەکان
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا کۆچی دوایی باوکی مەعنەویی ئێزدیەکانی عێراق و جیھانی سەرەخۆشیی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 07:10 Asia/Tehran
  • بروسکەی سەرەخۆشیی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی مەعنەویی ئێزدیەکان

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا کۆچی دوایی باوکی مەعنەویی ئێزدیەکانی عێراق و جیھانی سەرەخۆشیی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیرەج مەسجدی ئێوارەی ھەینی لە بروسکەیەک دا ، وێڕای دەربڕینی داخ و مخابن لە کۆچی دوایی  شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل باوکی مەعنەوی مەرجەعی باڵای ئێزدیەکانی عێراق و جیھان ، بۆ ناوبراو ئاواتی لێبوردن و بۆ بنەماڵەکەی سەبر و پشوودرێژی داوا کرد . 

شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە بابە شێخ باوکی مەعنەوی و مەرجەعی باڵای دینیی ئێزدیەیکانی عێراق و جیھان ، رۆژی ھەینی لە تەمەنی 87 ساڵی دا لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر ماڵاوایی لە ژیان کرد . 

شێخ خرتۆ ئەندامی ئەنجوومەنی مەعنەویی ئێزدیەکان بوو و بە جاران رێزی گرتبوو لە بوێریەکانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی باکووری رۆژاوای عێراق لە ژێر رکێفی تیرۆریستانی داعش . 

ئێزدیەکان لە سەرانسەری جیھان دا 500 ھەزار کەس مەزندە دەکرێن .