گەڵاڵەی ئاسایشتیی عێراق تایبەتی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری سەردار(ص) بە ئامادە بوونی ١٢ ھەزار چەکداری حەشدی شەعبی
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی ئاسایشتی و خزمەتگوزرایی تایبەتی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری سەردار(ص)ی کردووە بە ئامادە بوونی ١٢ ھەزار خەباتکاری خۆی لە نەجەفی پیرۆزدا.
سبەینێ ھەینی ٢٨ی مانگی سەفەری ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ی زایینی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری سەردار(ص)و شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حەسەنی موجتەبا(ع) ئیمامی دووھەمی شێعەکانی جیھانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەغلومە، «عەدنان نەجار» یاریدەری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئۆپراسیۆنەکان لە عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ئامادەی خزمەت گەیاندن بە زیارەتکارانە ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری سەردار(ص).
«عەلی حەمدانی» سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی « فۆراتی ناوەڕاست»ی حەشدی شەعبیش وتوویەتی: لەشکری ئیمامی عەلی(ع) و تیپی «عەلی ئەکبەر» بە پشتیوانیی فەرمانگە جۆربەجۆرەکان لەو مەڵبەندانەی دەچنەوە سەر شاری نەجەفی پیرۆز، جێگیر دەبن ھەتا گەڵاڵەی ئاشتی و خزمەتگوزاریی تایبەتی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت.
ھەموو ساڵێک لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری سەردار(ص) دەیان ھەزار عێراقی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەوە بۆ زیارەت دەچنە نەجەفی پیرۆزو سەدان کەس وەک ڕێپێوانە مەزنەکەی ئەربەعین بە سەوادە خۆیان دەگەیەننە گڵمۆی ئیمامی عەلی(ع).