کاردانەوەی پەرلەمانی عێراق بە قسەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دژی پێغەمبەری ئیسلام(ص)
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388365-کاردانەوەی_پەرلەمانی_عێراق_بە_قسەکانی_سەرۆک_کۆماری_فەرەنسا_دژی_پێغەمبەری_ئیسلام(ص)
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دژی پێغەمبەری ئیسلام(ص)یان شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پەرلەمانی عێراق بە قسەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دژی پێغەمبەری ئیسلام(ص)

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دژی پێغەمبەری ئیسلام(ص)یان شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە،نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند: «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە داکۆکی لە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) بۆی ھەیە ڕق و کیتنەو توندئاژۆیی دژی موسڵمانان لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا بەدی بێنێ و بەمجۆرە ھاوژینی لە نێوان ئایینە جۆربەجۆرەکان بخاتە مەترسییەوە.

مەکتەبی سیاسیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: وتەکانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ داکۆکی لە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) سوکایەتییەکی ئاشکرا بە ھێڵی سووری موسڵمانانە کە دیارە دەبێ ھەڵوێستێکی پتەوو یەکپارچە لە بەرامبەری دا بگیردرێت.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا  لە وتەگەلێکی پڕکێشانەدا وتبووی کە فەرەنسا لە سەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) بەردەوام دەبێت و ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی موسڵمانان دا بەرەوڕوو بووەتەوە.