عێراق پەرۆشی پلانە ئاوییەکانی تورکیایە
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بارەی پلانەئاوییەکانی تورکیا لە سەرەوەی چۆمی دیجلەو شوێن دانان و ئەنجامە نەرێنییەکانی بۆ سەر بەشەئاوی عێراق نیگەرانیی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەون زیاب» وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەمەڕ پلانەئاوییەکانی تورکیا لەوانە تۆکمەکردنی گەڵاڵەکانی بەنداوی «ئیلیسو» و بەنداوی «سیلیفان» لە باکووری ئامەد و بەنداوی «ئەلجزرە» لە باشووری بەنداوی «ئیلیسو» وتی: ئەگەر تەواتوی ئەو گەڵاڵەگەلە لە سەرەوەی چۆمی دیجلە تۆکمە بکرێت، کاریگەرییەکی ئاشکرا لە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و ڕادەی گەییشتنی ئاو بەم وڵاتە دادەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتیشی: بەغدا ھەر لە ئێستاوە خەریکی ھەوڵدانە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئانکارا بۆ پاراستنی بەشەئاوی خۆی لە چۆمی دیجلە دوای تۆکمەکرانی گەڵاڵەکانی تورکیا لە سەر ئەم چۆمە.