وشداریدان لە بارەی زاڵبوونی عەرەبستانی سەعودی بەسەر سەرزەویەکانی عێراق بە بیانووی وبەرھێنان
سەرۆکی بزوتنەوەی " عەسائیبی ئەهلی حەق" ی عێراق ڕۆژی هەینی هەوڵەکانی عەرەبستانی سەعودی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە گەلێک لە پارێزگاکانی عێراق بە بیانووی سەرمایەنانەوەی بە رەتکراو زانی.
قەیس ئەلخەزعەلی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە بەیاننامەیەک دا لە چین وتویژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەی عێراق داوای کرد نەیارەتی خۆیان لەگەڵ هەوڵی عەرەبستان بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە سەرزەویەکانی پارێزگاکانی ئەنبار ، نەجەف ، وبەسرە وبەدی هێنانی نائەمنی بە بیانووی سەرمایەنانەوە لە کەرتی کشتوکاڵ دەرببڕن.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم پڕۆژەیەی عەرەبستان ، هەڕەشەی ئاسایشیی زۆر مەترسیداری هەیە، چونکە لە لایەن ڕژێمێکەوە بڕیارە ئەنجام ببێت کە پیشینەی جۆربەجۆری لە زیان گەیاندن بە ئاسایش وپاوەجێیی عێراق هەیە.
سکرتیری گشتیی عەسائیبی ئەعلی حەق هەروەها ئاماژەی کردە هاوکات بوونی پڕۆژەی سعودیەکان لە عێراق لەگەڵ پڕۆژەکانی ئاسایی کردنەوەی پیوەندی ھەندێ لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی ئیسراییل و وتی: ڕژیمی ئیسراییل دۆژمنی هەتا هەتایی عێراقە ولە ڕاستی دا لە ژێر ڕێبەرایەتی ولاگریی ڕژێمی سەعودی دایە.