بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی مەجازیی یەکگرتنی ئیسلامی و داکۆکی لە فەلەستین لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388713-بەرپاکرانی_یەکەم_کۆبوونەوەی_مەجازیی_یەکگرتنی_ئیسلامی_و_داکۆکی_لە_فەلەستین_لە_بەغدا
یەکەم کۆبوونەوەی مەجازیی زانایان و مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق بە مەبەستی پاراستنی یەکگرتن و یەکانگیر بوونی گەلانی موسڵمان و داکۆکی لە فەلەستین لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی ئێران لە بەغدا بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی مەجازیی یەکگرتنی ئیسلامی و داکۆکی لە فەلەستین لە بەغدا

یەکەم کۆبوونەوەی مەجازیی زانایان و مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق بە مەبەستی پاراستنی یەکگرتن و یەکانگیر بوونی گەلانی موسڵمان و داکۆکی لە فەلەستین لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی ئێران لە بەغدا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەم کۆبوونەوە مەجازییەدا کە لە ڕێگای «وبینار»ەوە لە سەر ئەرکی نووسینگەی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بەڕێوە برا، مامۆستایان و زانایانی شێعە و سوننە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەکگرتنی ئیسلامی ، کردەوەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری سەردار(ص)یان شەرمەزار کرد.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا لە وتەگەلێک دا بەوپەڕی پڕکێشییەوە ڕایگەیاند بوو کە فەرەنسا بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کردن بە ڕەسوڵی خۆشەویستی ئیسلام(ص) بەردەوام دەکات کە ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی موسڵماناندا بەرەوڕوو بووەوە.