قۆڵبەست کردنی سەرکردەیەکی داعش لە نەجەفی پیرۆزدا
تشرینی دووهم 04, 2020 23:36 Asia/Tehran
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە لە شاری نەجەف دا.
فەرمانەگەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشەدی شەعبی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، دژی ئەم تیرۆریستەی داعش بە گوێرەی ماددەی چواری بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، بڕیاری دەستبەسەرکردن دەرچووە.
لە ئاگاداری نامەکەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دا ھیچ ئاماژەیەک نەکراوەتە ناوی ئەم سەرکردەیەی داعش.
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە چەندین ھەڵمەتی دژی تیرۆریستییان لەد پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەددین و ئەنبار بۆ بەرنگار بوونەوەی بەرماوەکانی داعش ئەنجام داوەو حەشارگەکانیان لەم پارێزگایانە لەنێو بردووە.
لەم ئۆپراسیۆنانەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کۆمەڵێک لە چەکدارانی داعشی کوژران و یان بریندار بوونەو کۆمەڵێکیشیان ڕاپێچ کراون.