ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق : نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بە تورکیا فرۆشراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389758-ئەندامێکی_پەرلەمانی_عێراق_نەوتی_هەرێمی_کوردستان_بۆ_ماوەی_پەنجا_ساڵ_بە_تورکیا_فرۆشراوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کردەوە: شاندە وتووێژکارەکان لە لایەن حکومەتی ناوەندیەوە لە گەڵ هەرێمی کوردستان کارێکی بێ کەڵک پێو شوێن دەگرن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق : نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بە تورکیا فرۆشراوە

ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کردەوە: شاندە وتووێژکارەکان لە لایەن حکومەتی ناوەندیەوە لە گەڵ هەرێمی کوردستان کارێکی بێ کەڵک پێو شوێن دەگرن .

 

عالیە نەسیف لەو بارەوە وتی  :  پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان حەوت ساڵ لەمەوبەر گرێبەستێکی بۆ فروشتنی نەوت  بە تورکیا واژو کردووە و بڕە پارەیەکیشی وەرگرتووە و خستوویەتیە ژمێرە بانکیەکانی سەربە بنەماڵەی دەسەڵاتداران  لە دەرەوەی وڵاتدا و بە هۆی ئەوکارەساتە  ئیدی جگە لە نەوتی  قاچاغ کراو لە ڕێگەی تانکرەوە ،  نەوتێک  بۆ فروشتن نیە و لەم ناوەدا  فەرمانبەران وا مووچەکەیان دەکەوێتە دواوە و ناچار بە تەحەموڵی کەمکردنەوەی  بەزورە ملێی مووچەکەیان بوونە  ، زیاتر لە هەمووان زیان دەبینن . ئەوە لە حاڵێکدایە کە  حکومەتی هەرێمی کوردستان   بە مەبەستی  شاردنەوەی گەندەڵی و تاڵانی سەروەتی خەڵک ،  حکومەتی ناوەندی ئێراق سەرکۆنە دەکات .

نەسیف وتیشی : کاتێ کە نەوتی هەرێمی کوردستان لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ ماوەی 50  ساڵ فروشراوە چوونی شاندگەلێک لە حکومەتی ناوەندیەوە بو هەولێر یان ئامادە بوونی  شاندگەلێک لە هەرێمی کوردستان لە بەغدا چ  سودێکی  هەیە ؟ ئایا حکومەتی  بەغدا  ئەوەندە بێ ئاگا و ساویلکەیە یان ئەوەی کە ئاگای لە بابەتەکە هەیە  و وتووێژەکان تەنیا نمایشێک  بۆ هەڵخەڵەتاندنی شاروومەندانی عێراقیە ؟