تشرینی دووه‌م 30, 2020 15:23 Asia/Tehran
  • زانا ناڤۆکییەکەی ئێران بە گوللـەی زایونیزم و خائینانی ئوممەتی ئیسلامی تیرۆر کرا

ھاوپە یمانیی «فەتح»ی عێراق وێڕای سەرەخۆشی کردنی تاوانی تیرۆری زانای پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێران، زایونییەکانی بە ھۆکاری ئەو تیرۆرە ناساندو پێی داگرت : زانا ناڤۆکییەگەی ئێران بە گوللـەی زایونیزم و خائینانی ئوممەتی ئیسلامی شەھید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەس ئیرنا، ھاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ئەم ھاوپەیمانییە ئەوپەڕی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی گەلی خۆڕاگرو نەبەزیوی ئەم وڵاتەدا دەکات بە بۆنەی شەھید کرانی دکتۆر «موحسین فەخری زادە» زانای گەورەی ناڤۆکیی ئێران کە بە گوللـەی بەکگرێگیراوانی زایونی و ھاودەستەکانیان خەیانەتکاران بە ئوممەتی ئیسلامی و بەھاو شوناسی ئیسلامی و ئینسانیی ئەم ئوممەتە شەھید کرا.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە،ھاوپەیمانیی فەتح جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم تاوانکارییە قەت شۆڕش لە بەردەوام کردنی ڕێبازی لێبڕاوانەی خۆی لە بەرامبەر پرۆژەی زایونیزم و لایەنگرەکانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاناوەستێنێت و ئەم شۆڕشە بە ڕابەرایەتی و تەوەرەی شارستانیەت و بایەخی پتەوو گەلە بوێرەکەی ھەروا بە سەربەرزی دەمێنێتەوە، ئەو گەلەی کە دنیای فێر کرد کە چلۆن دەکرێ ئازاد و بوێر بن و چۆن بە پشوودرێژی و دان بەخۆداگرتن و وریایی لە بارەی ئیسلام و لانەدان لە بنەماکانیان وڵاتێکی سەربەخۆو ئەزمونێکی ئیسلامیی پێشکەوتە بەدی بھێنن.

وەک لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: شەھید کردتی ئەم کارناسە خەباتکارە تەنیا ئاستی لێبڕاوای و یەکانگیر بوونی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی پێویست لە کات و شوێنێکی گونجاودا بەرزتر دەکاتەوە، بە بێ  ئەوەی کە تاوانی تیرۆر شوێن لە سەر ھەستی قوڵ و بەرپرسایەتیی گەورەو پەرۆشییەکانیان لەمەڕ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی لەم ناوچە تژی لە ئاڵۆزی و پێکدادانەی جیھان دابنێت.

سەرپەیڤ