کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕاپۆرتەکانی ھاوپەیوەند بە دابەزاندنی ژمارەی دیپلۆماتەکانی لە عێراق
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرامبەر بە ھێندێک ڕاپۆرتی میدیاکان لەمەڕ دابەزێندرانی ژمارەی دیپلۆماتە ئەمریکیەکان لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لەعێراق لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە ساڵگەڕی تیرۆرکرانی سەرداری سپەھبۆد شەھید «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسداران، ھەڵوێستی دەربڕی.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرامبەر بە ھێندێک ڕاپۆرتی میدیاکان لەمەڕ برانەوەی نیوەی دیپلۆماتەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بە کەناڵی ئەمریکیی «ئەلحوڕڕە»ی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بەردەوامی ھەل و مەرج و جێ و شوێنی خۆی لە باڵوێزخانەو کونسولخانەکانی لە سەرتاسەری جیھاندا ھاوتەریب لەگەڵ ئەرک و کەشی ئاسایشتیی خۆجێیی و ڕەوشتی پاکپارێزی و تەندروستی تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش دا، ڕێک و پێک دەکات.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی وتووێژەکەی لەگەڵ کەناڵی «ئەلحوڕڕە»ی عێراق وتیشی: دەستەبەر کرانی تەندروستیی کارمەندانی دەوڵەتی واشێنگتۆن و شارومەندانی ئەمریکی و ئاسایشتی دامەزراوەکانمان بەردەوام لە سەرەوەی ھەموو ئەوبەرایەتیەک دایە.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەڵبەت «ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا ھەروا لە عێراق دا دەمێنێتەوەو باڵوێزخانەکەمان لە بەغدا لە سەر چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.