کانونی یه‌که‌م 09, 2020 03:09 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی بەغدا داکۆکیی لە خۆپیشاندەران دەکات و بۆ چارەسەریی سەرچاوەی کێشەکان بانگێشتنی شاندەکەی ھەرێم دەکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران داوای کردووە گەڕێکی تری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە موچە دەست پێ بکاتەوە.

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا «حەسەن کازم» وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند:هێزە سیاسییەکان سەبارەت بە بوجە پشتیوانیی خۆیانیان بۆ حکومەت دووپات کردووەتەوە و لەگەڵ  خۆپیشاندانی  ئاشتیانەشن لە هەرێمی کوردستان و جەخت لە پارێزرانی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان و دامودەزگا گشتی و تایبەتەکان دەکەنەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەند بووە لەسەر یاسای قەرز و «مستەفا کازمی»ش داوای کردووە، گەڕێگی تری دانوستانەکانی تایبەت بە موچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست پێ بکرێتەوە.

سەرپەیڤ