تەقینەوەی دوو بۆمبا لە ھەرێمی نەوتیی «خەباز» لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390179-تەقینەوەی_دوو_بۆمبا_لە_ھەرێمی_نەوتیی_خەباز_لە_باکووری_عێراق
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کردووە لە مەیدانی نەوتیی «خەباز» لە پارێزگای کەرکوک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 19:00 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی دوو بۆمبا لە ھەرێمی نەوتیی «خەباز» لە باکووری عێراق

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کردووە لە مەیدانی نەوتیی «خەباز» لە پارێزگای کەرکوک.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، ڕۆژی چوارشەممە دوو بۆمبا لە ھەرێمی نەوتیی «خەباز» لە ڕۆژئاوای کەرکوک تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕایگەیاندووە، چەکدارانی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش ئەو کارەیان ئەنجام داوەو دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە ھەرێمی نەوتیی خەباز گڕی گرتووەو ھێزەکانی فریاکەوتن خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

سەرباری شکست ھێنانی داعش لە نوامیبەری ساڵی ٢٠١٧ ھێشتا شانەنوستووەکانی لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق جاروبار ھێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.