ڕوودانی تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق
کانونی یهکهم 10, 2020 16:31 Asia/Tehran
میدیاکانی عێراق باسی ڕوودانی تەقینەوەیان کرد لە سەر ڕێگای تێپەڕینی لەشکریانی ئەمریکی لە باشووری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوەکانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: بۆمبایەک بە ڕووی کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی «سەماوە» لە پارێزگای «موسەننا»ی باشووری عێراق تەقیوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو گەڵابەی ھێزەکانی ئەمریکی لە جاددەی سەماوە زەبریان وێکەوتووەو لە کار کەوتوون. تاقمی «قاسم الجبارین»یش بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی گرتووەتە ئەستۆ.
کەناڵی مەیادینیش ڕایگەیاندووە، ئەو زیانەی لە کاراونەکە کەوتووە گیانی نییە و تەنیا گەڵابەکان و کەل و پەلەکەی نێوی زیانی وێکەوتووەو کەناڵی ئەلعەرەبییەش باسی ئەوەی کردووە کە گوایە سێ بۆمبا لە سەر ڕێگای کاراونەکە تەقیوەتەوە.
سەرپەیڤ