کانونی یه‌که‌م 16, 2020 10:44 Asia/Tehran
  • تاقمێکی عێراقی ھاوکاریی ئەمریکا لەگەڵ داعشی ئاشکرا کرد

وتەبێژی تاقمێکی عێراقی بە ناوی گوردانی «قاصم الجبارین» پیلانی تێکدەرانەی ئەمریکا لە عێراق و ھاوکاریی ئەو وڵاتە لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشی ئاشکرا کرد.

«ئەبو موجتەبا ئەلقەرشی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین تیشکی خستە سەر گوێزرانەوەی پەنامەکیی چەک و چۆڵ لە عێراق دا لە لایەن ئەمزریکاوەو وتی: ئەمریکییەکان ڕۆکێت و چەک و تفاقی سەربازی ئاودیوی عێراق دەکەن ھەتا تاقمە خۆڕاگرەکان بە کاری تێکدەرانەو قەڵاچۆی خەڵک تۆمەتبار بکەن.

ناوبراو وتیشی: حەوتەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی «C۱۳۰» لە بنکەی «عەینۆلئەسەد» نیشتەوە. ئەم فڕۆکەیە لە کوێتەوە ھاتبووە عێراق و ھەڵگری ٣٢ سیستێمی ھاویشتنی ڕۆکێت و تەقەمەنی بوو.

«ئەلقەرشی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە فڕۆکەیەکی بارھەڵگری ئەمریکیش ئۆکتۆبەری ڕابردوو بڕێک چەک و چۆڵ و ٢٧ دووربینی گواستەوە بۆ ھەولێر. فڕۆکەکە سەرەتا گەییشتە بنکەی «عەینۆلئەسەد» پاشان چووە ھەولێر. ئەم فڕۆکەیەش لە بنکەی «عەلی ئەلسالیم»ی کوێتەوە ھەستا بوو.

ناوبراو وتیشی: دوای گەییشتنی ئەم فڕۆکە ئەمریکییەی ھەڵگری چەک و چۆڵ بە عێراق بوو کە جم و جوڵەکانی داعش لەم وڵاتە دەستی پێ کردەوە.

سەرپەیڤ