بەرگریی ئاسمانیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی عێراقی خستە خوارەوە
بەرگریی ئاسمانیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای خۆی وتەنی « بە ھەڵە لێکدانەوە»، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی عێراقی خستە خوارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تلێگرامیی «سابرین نیوز» ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی خراوەتە خوارەوە ھی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی بەغدا بووە کە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە نزیکی ئەنجومەنی دادگەی باڵا لە ناوچەی «حارسییە» خراوەتە خوارەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی عێراق بە سیستێمی لەیزریی ئەمریکل خراوەتە خوارەوەو باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لەم بارەیەوە داوای لێبوردنی کردووەو بۆ پاسادانی ئەو کارەشی ڕایگەیاندووە کە، لەوەی کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سەر بە کوێ بووە پەشۆکاوە.
وەک باسی دەکرێت ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی عێراق لەچەشنی«fix wing» بووەو بە ھەڵە لە لایەن بەرگریی ئاسمانیی باڵوێزخانەی ئەمریکاوە خراوەتە خوارەوەو نەیزانیوە سەربە کوێیە.