وەزیری دارایی عێراق: هه‌رێم و به‌غدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390546-وەزیری_دارایی_عێراق_هه_رێم_و_به_غدا_لەسەر_پرۆژەیاسای_بودجەی_2021_رێککەوتن
وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و به‌غدا لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی‌2021 گه‌یشتنه‌ ڕێککەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 14:39 Asia/Tehran
  • وەزیری دارایی عێراق: هه‌رێم و به‌غدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێککەوتن

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و به‌غدا لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی‌2021 گه‌یشتنه‌ ڕێککەوتن.

بە پێی ھەواڵێکی وێستگەنیوز ، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ کۆمەڵێک میدیاکاری عیراق کۆبۆته‌وه‌ و رایگەیاندووه‌، حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 گه‌یشتونه‌ته‌ رێککەوتن.  

ئەمڕۆ شەممە 19ی‌ کانوونی‌ یه‌که‌می‌ 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبۆوه‌ و پەسەندکردن و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دواخرا بۆ سبەی یەکشەممە. 

بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دەبێت حکومەت پێش رۆژی 15ی مانگی 10ی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، ئێستا زیاتر لە دوو مانگه‌ لە وادەی خۆی دواکەوتووە.

بەپێی ئەو زانیارییه‌کان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێنراوە و رۆژانە 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت، کە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە.