کانونی یه‌که‌م 30, 2020 20:44 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: سەردار سولەیمانی بەرپرسایەتی بەرەڤانی کردن لە خۆڕاگریی لە ھەر شوێنێکدا بە ئەستۆ بوو

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق وێڕای ڕێز گرتن لە شەھیدان «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس»، وتی: سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» بەرپرسایەتی بەرەڤانی کردن لە خۆڕاگریی لە ھەموو شوێنێک و لە ھەر جێگایەک دا بە ئەستۆ بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی «ئەلعەھد»، ھادی عامری لە بارەی شەھید «ئەبومەھدی موھەندیس»یش وتی: شەھید «ئەبومەھدی موھەندیس» ئاژاوەی لە عێراق دا ڕەواندەوەو ڕێی لە ھەڵوەشانەوەی دەزگا ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتاە گرت.

عامری بەرلەمەش ڕایگەیاند بوو کە شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» بەردەوام لە ھێڵی پێشەوەی پێکدادانەکاندا بوو، لە ئەنجامیش دا لە پێناوی عێراق شەھید کرا.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ