کانونی دوھەم 07, 2021 19:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی عێراق: بڕیاری گرتنی ترەمپ بوێرانەو دادگەرانە بوو

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، دەرکرانی بڕیاری گرتن بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە بەر تیرۆری فەرماندەرە شەھیدەکانی خۆڕاگریی لە لایەن دەزگای دادەڤانیی عێراقەوە بە بوێرانە و دادگەرانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس،«ھومام حەمودی» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەرکرانی بڕیاری گرتن بۆ تۆمەتبار« دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەر تاوانی تیرۆریستییەکەی سەبارەت بە تیرۆر کردنی شەھیدان سەردار سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس و ھاوڕێکانیان بە واتای سەرکەوتنی خواستی ملوێنیی ئەو خەڵکەیە کە لە سێھەمی ژانویە لە بەغدا دەستیان دایە خۆپیشاندان و داوای بەدواداچوونی یاساییان کرد بۆ دەوڵەتی ترەمپ.

«حەمودی» ستایشی ھەوڵەکانی سەرۆک و ئەندامانی ھاوپەیمانیی فەتح، دەزگای دادەڤانی و جەماوەری عێراقی کرد کە بەرامبەر بە خوێنی شەھیدان ئەمەگداران و خیرەتیان بۆ سەروەری و دەستەڵاتی وڵاتەکەیان ھەیەو وتیشی: سەروەریی یاسا تاکە ڕێگای پاراشستنی دەستەڵاتی نیشتیمانی و پێکھێنانی عێراقێکی ھێمن و پاوەجێیە.

سەرپەیڤ