کانونی دوھەم 09, 2021 22:02 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا لە بارەی فەییاز

ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھەنگاوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بایکۆتکردنی فالح فەییاز سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی ئیدانە کرد .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئەلمەیادین ، ھاوپەیمانیی فەتح لەم بەیاننامەیەدا وشداریدا ھەڵوێست گرتنی فالح فەییاز بە مانای پێکانی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی فەرمیی نیشتمانیی و جەماوەری و خەباتکارە . 

لە بیاننامەکەی ئەلفەتح دا ھاتووە : ھیوادارین ئەم بایکۆتانە دوایین کارتەکانی بیرتەسکیی ترامپیی بن . 

وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای دەربڕینی سەرسامیی لە بڕیاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە دژی فالح فەییاز جەختی کردەوە : ئەم بڕیارە ، ھەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو و قەبوڵ نەکراوە . 

نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەوەییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شەوی ھەینی لەسەر شەممە رایگەیاند فالح فەییازی خستووەتە لیستی بایکۆتەکانی خۆی . 

سەرپەیڤ