کانونی دوھەم 11, 2021 06:58 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی جەماوەری «نەجەف»ی عێراق بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە تەنگژەی ئابووری

جەماوەری شاری «نەجەف»ی عێراق بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی نالەباری ئابووری،بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار،و بڕانی بەردەوامی کارەبا لە شەقامی مەدینەی ئەم شارە خڕ بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،ناڕەزایانی عێراقی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە سوتاندنی لاسیک، ڕێگایان لە ھاتوچۆ لە شەقامی مەدینە داخست.

پۆلیسی نەجەفیش ھەوڵی دا ئەو ناڕەزامەندییانە دامرکێنێتەوە. وەک باسی دەکرێ ناڕەزامەندییەکان بەرەو ناوچەکانی دیکەی عێراق لەوانە «ناسریە»ش تەشەنەی سەندووەو ھەتا ئێستا بریندار بوونی ١١١ کەسی لێ کەوتووەتەوە کە ٣٣ کەسیان پۆلیسن.

ھەواڵەکان باس لە کوژرانی «ساڵح ئەلبەدری» لە ئەندامانی ھێزی پۆلیسی «ناسریە»ش دەکەن.

پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری لەو گرفتە سەرەکیانەی عێراقە.

جەماوەری ئەم وڵاتە گەلێک جار لە بەر پەرەسەندنی تەنگژەی ئابووری و ھەروەھا بڕانی یەگبینی کارەبا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دژی دەوڵەت خۆپیشاندانیان وەڕێ خستووە.

خۆپیشاندانی ساڵی ڕابردووی عێراق بە خۆتێھەڵقورتاندنی ڕۆڵگێڕە دەرەکییەکان،ڕەوتە نێوخۆییە نەیارو لادەرەکان وەلانرانی «عادڵ عەبدولمەھدی» لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ