«فاڵح فەییاز» : بایکۆتی دوژمن ھیچ بایەخێکی نییە
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ڕوانگەو بایکۆتی دوژمن ھیچ بایەخێکی نییە ئەوەی گرینگە بەخت کران لە پێناوی نیشتیمانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادە بوونی لە ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید کرانی فەرماندەرانی خۆڕاگری لە «کەرکوک» وتی: حەشدی شەعبی لە ڕاستی دا وەڵامی دەستەیەک لە کەسانی بەجەربەزەو بەخیرەتی وڵاتەکەمان بوو لە کاتی شەڕی دژی داعش و لەئێستاش دا شان بە شانی ھێزە ئاسایشتییەکانی دیکەی ئەم وڵاتە ھەوڵ دەدات وڵاتێکی شیاوی خەڵک و خۆبەختکردنی شەھیدان پێک بێنێ.
«فەییاز» جەختی لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی ربە گوێرەی پەسەندکراوەی پەرلەمان و چارەسەریی گرفتەکانی ئەم وڵاتە بە پێی یاسای بنەڕەتیی کردەوەو وتیشی: دەستەڵاتی نیشتیمانی و سەقام و پاوەجێیی لە وڵات دا تەنیا بە وەدەرنانی داگیرکەران مسۆگەر دەبێت.
«ئەبوڕەزا ئەلنەجار» فەرماندەری دەڤەری باکوور لە ڕێکخراوەیس «حەشدی شەعبی»ش وتی: ئەمریکییەکان کە بانگەشەی بایکۆت دەکەن، بە تاوانی تیرۆری ئەو فەرماندەرانەوە گلاون کە قەت ڕۆڵی کارایان لە شکاندنی گەمارۆکەی «ئامرلی» لە بیر ناچێتەوە.
نووسینگەی کۆنترۆڵی سامانی دەرەکیی وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا شەوی شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ناوی «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدیی شەعبیی عێراقی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.