کانونی دوھەم 21, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • ئێران تەقینەوە تیرۆریستییەکانی لە بەغدا ئیدانە کرد

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، تەقاندنەوە تیرۆریستییەکانی لە پێتەختی عێراق کە بووە ھۆی شەھید و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی عێراقی، ئیدانە کرد.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە، بۆ بریندارانی کارەساتەکە ئاواتی چاک بوونەوەی خێرای خواست.

لەم بەیاننامەیەدا بە ڕاگەیەندرانی داکۆکی لە ھەوڵی دەوڵەت و دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی عێراق، جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک ھەمیشە لە سەر پشتیوانی و داکۆکی لە دەوڵەت و گەلی عێراق پێ دادەگرێ و ئامادەی ھەرچەشنە یارمەتیدانێکی پێویستە.

باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ھیواداریی دەربڕی کە، دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی عێراق ھەرچی خێراتر ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەم تەقاندنەوانە قۆڵبەست کەن و سزایان بدەن.

سەرپەیڤ