کانونی دوھەم 29, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • تیاچوونی سەرکردەیەکی داعش لە عێراق دا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی داعش لە عێراق دا تیا چووە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە توییتێرەکەی دا، ڕایگەیاند: ھێزەکانی عێراق «ئەبو یاسر عیساوی» لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە ھەڵمەتێکی ھەواڵگری دا لەنێو بردووە.

دوابەدوای دوو ھێرشە تیرۆریستییەکەی پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە بازاڕێکی بەغدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەتی کرد کە داعش دەبێ چاوەڕوانی وەھا زەبرێکی گورچک بڕ بێت کە ھەموو گیانی بھەژێنێت.

تیرۆریستانی داعش  پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردووش دوو ھێرشی خۆکژانەیان لە بەغدا ئەنجام دا کە تیای دا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ