ژنان و منداڵانی غەززە هەروا برسێتی تەحەموڵ دەکەن
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وشداری دان سەبارەت بە درێژەی پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە وتی : ژنان و منداڵان هەروا برسیەتی و بەد خۆراکی لە غەززە تەحەموڵ دەکەن .
ستێفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی : زیاتر لە سەتا ٦٠ی ژنانی دووگیان و دایکەکان لە غەززە لەبەر بەد خۆراکی لەئازار دان . ئۆفیسی هاواهەنگیی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروا خوازیاری دەستڕاگەیشتنی بێ بەربەست و بەردەوام بۆسەر غەززەیە بەمەبەستی دابینکرانی پێداویستی و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە ڕادەی پێویست، لەوانەش خۆراک وخواردەمەنیی بە سوودن . ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز نابێت خەڵکی مەدەنی بکرێنە ئامانج. بەپێی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتیەکانی مرۆییانە پێویستە هەمیشە خەڵکی مەدەنی پارێزراو بن. دوجاریک جەختی لەوە کردەوە: خەڵکی غەززە هەروا بەرەوڕووی ئاوارەبوون و پەرتەوازەبوونن. ڕێکخراوی یونیسێف هۆشداری دەدات کە چەند ڕۆژێکە منداڵان بەترس و تۆقان و لەژێر ئاوری بۆرومان وتەقەو پەلامارەکان، بەنێو مردووەکاندا هاتووچۆ دەکەن . ئەم دۆخە ، بێ خواردن و ئاوی پێویستە. دوجاریک هەروەها سەبارەت بە باشووری غەززە وتی: خێزانەکان بەدرێژایی کەنارئاوەکان لەناو خێوەتە کاتییە زۆر قەرەباڵغەکاندا لە ژێر گوشاردان . لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، خێوەتەکان مەترسی لافاویان لەسەرە. هاوکات وەزارەتی تەندروستی غەززە جارێکی دیکە هۆشداریی لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە دا و جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هەنگاونانی بەپەلە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی دۆخی قەیراناویی خەڵکی سڤیل .