کانونی دوھەم 31, 2021 23:20 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە دژی داعش لە رۆژھەڵات و رۆژاوای عێراق

رێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق باسی ئەنجامدانی ھەڵمەتێک دەکات لە دژی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵات و رۆژاوای عێراق.

بە پێی راپورتی ئەلمەعلوومە ، فەرماندەریی حشدی شەعبی لە پارێزگەی ئەنبار لە رۆژاوای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، ھێزەکانی ئەم رێکخراوە بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێک لە باکووری شاری رۆمادی سێ بنکەی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند . 

ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەروەھا ھەڵمەتێکیان لە چیاکانی نەفت خانە لە پارێزگەی دیالەی رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ئەنجامدا و توانیان تونێلێکی تیرۆریستانی داعش تێک بشکێنن . 

لە ھەمان کات دا ماتۆڕسکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لە تەپۆلکەکانی ئەلغوڕە لە دەوروبەری ناحیەی جەلاولای پارێزگەی دیالە تەقیەوە و بنکەیەکی داعش کە تەقەمەنی تێدا بوو دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا . 

بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە گردوپەڕی دوزخورماتوو لە پارزێگەی سەلاحەدین یش شوانێک کوژرا . 

سەرپەیڤ