دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392357-دۆزرانەوەی_گۆڕێکی_بە_کۆمەڵی_قوربانیانی_دەستی_داعش_لە_باکووری_عێراق
فەرماندەریی پۆلیسی نەینەوا ، باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی تاقمێک لە قوربانیانی دەستی گروی تیرۆریستیی داعش دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 10:28 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی  دەستی داعش لە باکووری عێراق

فەرماندەریی پۆلیسی نەینەوا ، باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی تاقمێک لە قوربانیانی دەستی گروی تیرۆریستیی داعش دەکات .

 فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە 400 تەرمی لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمی دا ڕایگەیاند: گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە 400 تەرمی قوربانیانی دەستی داعشی تێدایە.

گوتیشی: ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە گەورەیە لە ناو گوندی حەمیدات لە ناوچەی تەلەعفەر، لە ڕۆژاوای نەینەوا دۆزرایەوە و دووهەمین گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراو لە چەند مانگی دواییە.