شوبات 02, 2021 01:34 Asia/Tehran
  • عێراقێکی ھێمن لە گرێوی وەدەرنانی داگیرکەرانە

نوێنەری ھاوپەیمانیی «فەتح» بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری» ھەبوونی عێراقێکی خاوەنی سەقام و ئاسایشت لەگرێوی وەدەرنرانی داگیرکەرانی ئەمریکییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فازڵ جابیر» نوێنەری ھاوپەیمانیی «فەتح» ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند:ھۆی سەرەکیی نەبوونی ئاسایشت و سەقام، داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراقن، چونکو ئەوانە قەیران چێکەرو پاڵپشتی تاقمە تیرۆریسستەکانن.

ناوبراو وتیشی: بنەمای گرفتی عێراق و ناپاوەجێ بوونی بۆ مانەوەی ئەمریکا لەم وڵاتە دەگەڕێتەوە، چونکو ئەم مانەوەیە کۆڵەکەی سەرەکیی قەیرانی ئابووری و ئاسایشتییە.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمان لە وتووێژێێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «مەعلومە»ی عێراق لەوانەی کە خوازیاری ئاسایشت و چاوەجێیین لە عێراق دا ، داوای کرد ھەتا لە قۆناغی یەکەم دا بە ھاوپشتی و یەکگرتن، دەوڵەت لە ڕووی ڕاپەڕاندنی پرۆژەیاسای دەرپەڕاندنی ھێزەکانی بیانی و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ھێزەکانی ئەمریکی بخەنەژێر گوشارەوە.

سەرپەیڤ