شوبات 11, 2021 16:03 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئاسایشتی ناوچەکە پێناوداری خوێنی شەھیدانە

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران، ئاسایشتی ئێران، عێراق و ناوچەکەی بە پێناوداری خوێنی شەھیدان زانی.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەھیدانی عێراق لە باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا وتی: نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ  درێژەپێدەری قوتابخانەی عاشورایەو زایونییەکان و ئەمریکییەکان ئەوانەی وا تاوانکاری و گەندەڵی و کوشت و بڕ ئەنجام دەدەن، لە درێژەی ئامانجی یەزیدییەکان و دڕندەکارانی گۆڕەپانی کەربەلا ھەنگاو ھەڵدەگرن.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە شەھیدان تایبەتی کات و یان ھەرێمێکی تایبەتی نین، بەڵکو ھی ئوممەتی ئیسلامی و جیھانی مرۆڤایەتین، وتیشی: ھێمای یەکگرتووی تەواوی شەھیدانیش سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی»و «ئەبومەھدی موھەندیس»ن کە تێکەڵ بوونی خوێنیان بووەتە ھێی یەکگرتنی ئیسلامی.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دەستەڵاتی ئەمریکا ڕوو لە ئاوا بوونە، وتیشی: سەربەرزی و دەستەڵاتی ڕوولەپەرەی ئێرانی ئیسلامی لە سای بەرەکەتی خوێنی شەھیداندایە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «فاییق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق شەوی سێ شەممە بۆ ئەنجام دانی سەردانێکی سێ ڕۆژە گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق.  

سەرپەیڤ