ئادار 03, 2021 15:12 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ لەشکریی ئەمریکی لە ھەڵمەتی سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق

کەناڵە ھەواڵییەکانی سەربە تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق باسی کوژرانی سێ لەشکریی ئەمریکییان کردووە لە ھەڵکەتی سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی تەلەگرامی سابرین نیوز، لە ھەڵمەتی موشەکیانەی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد» لە پارێزگای ئەنبار ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ئەفسەرێکی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ دوو سەرباز کوژران . وەک باسیشی دەکرێت کوژراوانی ئەم ڕووداوە بە فڕۆکەیەکی یەکەی ٣٨٦ گوێزراونەتەوە بۆ بنکەی «عەلی ئەلسالم»ی کوێت و لەوێشەوە بروانەتە فرانکفۆرتی ئاڵمانیا.

ھێزەکانی ئەمریکی دوابەدوای ئەم ھێرشە بەشی سەربازیی بنکەی «عەینۆلئەسەد»یان داخستووەو ھێزەکانیان لە بینۆگەکان بردووەتە دەرەوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ھەڵمەتی سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد» نووسی: ئەم بنکە سەربازییە شوێنی سەقامگرتنی ھێزەکانی ئەمریکی و عێراقییە کە بە دە موشەک کراوەتە ئامانج.

سەرباری ڕاگەیەناندنی سەرچاوە فەرمیەکان و  پشتڕاست کرانەوەی پێوەنرانی دە موشەک بە بنکەی ئەمریکیی بنکەی «عەینۆلئەسەد»ەوە کەچی «سابرین نیوز» ژمارەی ئەم موشەکانەی ١٤ دانە ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ