ئادار 06, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • پاپا گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف ‌و له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا سیستانى لە کۆبوونەوە دایە

پاپا فره‌نسیس له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق، به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ شارى نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان لە کۆبوونەوەدایە‌ و سبەینێش به‌غدا به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان جێبهێڵێت.

به‌گوێره‌ى بەرنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فره‌نسیس پاپاى ڤاتیکان کاتژمێر 9:30 خوله‌کى به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لى سیستانى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان کۆبووەوە .

پێشتریش پاپا فره‌نسیس ڕایگه‌یاندبوو، کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ سیستانى ئایینى ده‌بێت‌و دورده‌بێت له‌پرسه‌ سیاسییه‌کان‌و تایبه‌ته‌ به‌چۆنێتى پاراستنى ئایینه‌ جیاوازه‌کان‌و ئازادیی ئایینه‌کان له‌عێراق.

هه‌روه‌ک بڕیاریشه‌  ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ بچێته‌ پارێزگاى ناسریه‌ بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى شوێنه‌وارى ئور، کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شارى به‌غدا بۆ به‌شداریکردن له‌ئاهه‌نگێک له‌کڵێسای مار یوسف.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش حه‌وتی ئادار پاپا شاری به‌غدا به‌ره‌و شاری هه‌ولێر جێده‌هێڵێت‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیی لێده‌کرێت‌و پاشان هه‌ولێر جێده‌هێڵێت‌و ده‌چێته‌ شاری موسڵ.هه‌مان ڕۆژ پاپا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ولێرو له‌یاریگه‌ی فرا‌نسۆ هه‌ریری مه‌راسیمێکی گه‌وره‌ی سروتی ئاینیی بۆ ڕێکده‌خرێت.

سەرپەیڤ