ئادار 09, 2021 19:23 Asia/Tehran
  • ھێرش کردنە سەر زیارەتکارانی ئیمامی کازم(ع) لە کازمەینی عێراق

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی سێ شەممە باسی ھێرشی سەر زیارەتکارانی حەزرەتی ئیمام موسای کازم(ع)، ئیمامی حەوتەمی شێعەکانی جیھانیان کرد لە ناوچەی کازمەین لە پارێزگای بەغدای عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ھەواڵەکان دەربڕی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە زیارەتکارانن دوابەدوای ئەم ھێرشەی کە لە شەوی شەھید بوونی ئیمامی کازم(ع) دا ئەنجامی گرتووە.

وەک باسی دەکرێت، ھێرشی سەر زیارەتکارانی ئیمام موسای کازم(ع) بە ھۆی نارنجۆکەوە ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی بڕێک لە سەرچاوەکان، ئەو تیرۆریستەی کە نارنجۆکەکەی بەرەو زیارەتکارانی ئیمامی کازم(ع) ھاویشتووە، قۆڵبەست کراوە.

ئەم ھێرشە تیرۆریستییە لە نزیکی پردی «ئەلئەئیممە»ی بەغدا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ