ئادار 09, 2021 21:54 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: کردەوەی دوژمنکارنەو تیرۆریستی شوێن لە سەر خواست و ئیرادەی زیارەتکارانی ئیمامی کازم(ع) دانانێت

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتی: کردەوەی دوژمنکارنەو تیرۆریستی شوێن لە سەر خواست و ئیرادەی زیارەتکارانی ئیمامی کازم(ع) دانانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممە، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کازمەینی ئیدانەکردو جەختی لەوە کردەوە کە، ھەوڵی تیرۆریستی بۆ دووبەرەکی سازکردنەوە کە گەلی عێراق یەمێژ ساڵە نەمان و سڕدرانەوەی یەکجاریی ئەو دیاردە نەگریسەی ڕاگەیاندووە، لەو سستەک ترە کە شوێن لە سەر خواستی لێبڕاوانەی زیارەتکارانی ئیمامی کازم(ع) دابنێت.

سەرچاوە عێراقییەکان ئێوارەی ڕۆزی دووشەممە باسی ھاوێ ژرانی دوو نارنجۆکیان بەرەو گردوپەڕی پردی «ئەائەئیممە» لە سەر ڕێگای زیارەتکارانی ئیمامی کازم(ع) لە کازمەین کرد. لەم ھێرشە تیرۆریستییەدا ٣٠ کەس بریندار بوون و ئافرەتێکیش شەھید کرا.

سەرپەیڤ