ئادار 12, 2021 00:45 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: دەوڵەت دەبێ ڕێگری بکات لە دەستوەردانی سەربازیی تورکیا

نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەت دەبێ بەبڕشتانە ڕێ لەوە بگرێت کە تورکیا لەنێو خاکی عێراق دا ھێرشی زەوینی ئەنجام بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «ئەلمەعلومە»، «موحەممەد شەبەکی»  نوێنەری ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: تورکیا بە نیازی ھێرش کردنەسەر ناوچەی شنگالە، بە تایبەت کە ھێرشە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق بە بیانووی خەباتی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» سەرکەوتوو بووە.

شەبەکی وتیشی: دەوڵەتی عێرڕاق لە ئاستی نێوخۆیی دا دەبێ تەگبیری ئاسایشتیی پێویست بۆ پاراستنی شنگال بکات و ھێزەکانی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە لە بەرامبەر ھەر جم و جوڵێکی تورکیا جێگیر بکات و لە ئاستی نێونەتەوەییش دا دەبێ تورکیا ئیدانە بکات و ئەرکمەندی کات بە خۆبواردنی تورکیا لە دەستوەردان و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق.

تورکیا ھەتا ئێستا گەلێک جار بە بیانووی سەرکوت کردنی چەکدارانی «پەکەکە» کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێ، ناوچەگەلێکی باکووری عێراقی داوەتە بەر ھێرش و پەلامار.

سەرپەیڤ