قۆڵبەست کرانی ٢٦ تیرۆریستی داعشی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق
ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبیی عێراق لە چەندین ئۆپراسیۆن دا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە توانییان ٢٦ تیرۆریستی داعشی قۆڵبەست کەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، بنکەی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک باسی قۆڵبەست کرانی ٩ تیرۆریستی کرد لە ھەڵمەتێکدا لە پارێزگای نەینەوای باکووری ئەم وڵاتە.
ئاژانسی ئاسایشتی نیشتیمانی لە پارێزگای نەینەواش ڕایگەیاند: ١١ تیرۆریسیت لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری موسڵ و چوار تیرۆریستیش لە پارێزگای کەرکوک گیراون.
لە درێژەی ئۆپراسیۆنە جۆربەجۆرەکانی ھێزەکانی عێراق لەم وڵاتە فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی لە «حەویجە» ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوکیش توانی دوو ئافرزەتی داعشی قۆڵبەست کات کە یەکێکیان بەرپرسی بارەبووی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بووە.
ھێزەکانی داعش لەم دواییەدا چالاکیی تێکدەرانەی خۆیانیان بۆ ڕاگەیاندنی سەرھەڵدانی دووبارەیان دەست پێکردووەتەوە کە لە بەرامبەر دا ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش زنجیرە ھەڵمەتێکی زەوینی و ئاسمانییان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەست پێکردووە ھەتات شانە نوستووەکانیان لەنێو بەرن.