ڕوودانی سێ تەقینەوەی دیکە لە سەر ڕێگای کاروانی ھاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394551-ڕوودانی_سێ_تەقینەوەی_دیکە_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_ھاوپەیمانی_ئەمریکی_لە_عێراق
سێ کاروانی دیکەی پێداویستیی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق دا کرایە ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشتی جاددە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2021 08:16 Asia/Tehran
  • ڕوودانی سێ تەقینەوەی دیکە لە سەر ڕێگای کاروانی ھاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق

سێ کاروانی دیکەی پێداویستیی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق دا کرایە ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشتی جاددە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، تەقینەوەی یەکەم لە سەر ڕێگای کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوجچەی «یوسفیە» لە باشووری بەغدا ڕووی داو لە ئەنجام دا سێ ترۆمبیلی ئەمریکی زەبریان وێکەوت، بەڵام زیانی گیانیی لێ نەکەوتەوە، تەقینەوەی دووھەمیش لە پارێزگای بابل و لە باشووری شاری حللە ڕووی دا و سێھەمین تەقینەوەش لە پارێزگای دیوانیە ئەنجامی گرت.

بەراە نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژیش کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق بوو بە ئامانجی بۆمبایەکی تەنیشتی جاددەو تاقمێک بە ناوی «ئەھلی کەھف» بەرپرسایەتییەکەی گرتە ئەستۆ.

ھاوکات بۆمبایەکی دیکە لە سەر ڕێگای کاروانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە پارێزگای زیقاڕ تەقییەوە کە تاقمێ بە ناوی «ئەولیای دەم» بەرپرسایەتی ئەمەشیان بە ئەستۆ گرت.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو تەقینەوەی ھاوچەشنی زۆر لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا ڕووی داوە.