ئادار 28, 2021 14:50 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ھەڵمەتەکانی کەربەلا لە سەر سنووری عەرەبستان

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھەڵمەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و فەرماندەیی ھەڵمەتەکانی کەربەلا دەکەن لە سەر سنووی ئەم وڵاتە لە گەڵ عەرەبستان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی عێراقیی نینا ، لەشکەری ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیک دا راگەیاند ، ئەم ھەڵمەتە بە پێی فەرمانی دەرکراو لە لایەن فەرماندەریی ھەڵمەتە ھاوبەشەکان و فەرماندەیی ھێزی زەوینی بە ئامانجی گەڕان و پەیجۆریی لە میحوەری سەحرای نەجەفی ئەشرەف تا سنووری عەرەبستان ئەنجام ئەدرێت . 

لە ھەمان کات دا سەرچاوە سەربازیەکان باسی تەقینەوەی بومب لە باکووری رۆژھەڵاتی باقوبە لە پارێزگەی دیالەی رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە و کوژران و برینداربوونی 4 کەس لە ھێزە عێراقیەکان دەکەن . 

بە دوای ئەم رووداوەدا ھێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە ناوچەکە ئامادە بوون و کاری گەڕانیان دەسپێکرد . 

سەرپەیڤ