ئادار 31, 2021 07:22 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕێککەوتن لەگەڵ چین لە ساڵی ٢٠٢١ دا دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنێکی گرینگی بیست ساڵەی نێوان بەغداو پەکینی کرد لە پاش پەسەند کرانی یاسای بوجەی ئەم وڵاتە لە ئەمساڵی ٢٠٢١ی زایینی دا.

بە پێی ڕاپۆێرتی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلفۆرات»،«موحەممەد ساڵح»  ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی بەغداو پەکین کە لە ٢٣ی سپتامبەری ٢٠٢٠ و خولی سەرۆکایەتیی «عادڵ عەبدولمەھدی» بەسەر ئەنجومەنی وەزیراندا واژۆ کرا، لە بەر قەیرانی دارایی پەکی کەوت و بووە ھۆی داکشانی پاشەکەوتی عێراق لە سندوقی ھاوبەشی ئەم وڵاتە لەگەڵ چین دا.

وتیشی: قەیرانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو ڕاگیرانی چالاکییە ئابوورییەکان لە چین و بوونی بابەتگەلی دیکە کە بەدەر لە خواست و توانایی دەوڵەت بوو، ڕێگر بوو لە بەردەم ڕاپەڕێندرانی ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغداو پەکین لە ساڵی ڕابردووی زایینی دا.

جێگای ئاماژەیە، لە کاتێکدا کە دەوڵەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێککەوتن لەگەڵ چین دا وەک خۆی ماوەتەوەو ھەڵنەوەشاوەتەوە، کەچی کۆمەڵێک لە نوێنەران باسی دەستوەردانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ئەم ڕێککەوتنەو کشانەوەی نیوەچڵی دەوڵەتی کازمی لەم بارەیەوە دەکەن.

سەرپەیڤ