نیسان 07, 2021 07:24 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڤاتیکان نامەی «پاپا فرانسیس»ی ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد

باڵوێزی ڤاتیکان لە بەغدا وێڕای ئامادە بوون لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق، نامەی «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھانی ڕادەستی «بەرھەم ساڵح»سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق وەرگرتنی نامەکەی «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھانی بە ھۆی  «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقەوە پشتڕاست کردەوە.

باڵوێزی ڤاتیکان لە عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی «سەلام» لە بەغدا لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: باڵوێزی ڤاتیکان سڵاوی جەنابی «پاپا فرانسیس»ی گەیاندە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمارو ھەروەھا لە جەماوەرو دەوڵەتی عێراق لە بەر پێشوازییە گەرم و گوڕەکەیان لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ ئەم وڵاتە ستایشی کرد.

لە ناوەڕۆکی نامەکەی پاپادا وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکی لە عێراق و خەڵکەکەی لەڕووی چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت و ئاشتی، ھاتووە: عێراق بە شارستانیەت و کلتوورو مێژووی خۆی دەتوانێ ڕۆڵێکی کاریگەری لە سەر پرسەکانی ناوچەکەو جیھاندا ھەبێت و ھەمەجۆریی کلتووری، ئایینی و ھۆزی لەو فەکتەڕە ھێزمەندانەی عێراق دێنە ئەژمار.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لە وەڵامی نامەکەی پاپا ڕوو لە باڵوێزی ڤاتیکان وتی: گەشتەکەی جەنابی پاپا دەربڕی پەیامێکی قوڵی مرۆڤانە بوو لە ئاراستەی یەکانگیر بوونی جەماوەری عێراق کە تاسەمەندن بە سەر گرفتەکانیاندا زاڵ ببن و سەقام و ئاسایشتی وڵاتەکەیان پتەو کەنەوە.

سەرپەیڤ