نیسان 15, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • سێ ھێرش کرایە سەر کاروانەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

سێ کاروانی پێداویستییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتنە بەر شاڵاوی تاقمەکانی دژی داگیرکەران.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی پێنج شەممەی ئیرنا، کاروانی یەکەمی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆزی چوارشەممە لە «ناسریە» ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ»، کاروانی دووھەم لە پارێزگای «دیوانیە» و کاروانی سێھەمیش لە پارێزگای بابل ھێرشیان کرایە سەر.

دوای ھێرشی یەکەم کە بە ھۆی بۆمبایەکی تەنیشتی جاددە ئەنجامی گرت، ھێندێک وێنەی لێ بڵاو کرایەوە کە دەرکەوت زیانێکی قورس لانیکەم بە دوو ترۆمبیلی ھەڵگری کەرەستەو تفاقی پشتیوانیی ئەمریکا کەوتووە.

سەرباری  ئەو زیانە قورسەی ھەڵمەتی یەکەم و تێپەڕینی چەندین کاژێر لە ئەنجام گرتنی ھێرشەکەو ھەروەھا ھەڵمەتی دووھەمیش ھەتا ئێستا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو دووو ھێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام تاقمی «ئەسحابی کەھف» بەرپرسایەتیی ھێرشی سێھەمی گرتووەتە ئەستۆ.

ھەواڵی ئەم سێ ھێرشە لە لایەن ھێندێک لە کەناڵە ھەواڵییەکانی عێراقەوە بڵاو بووەتەوە، کەچی ھیچیان ئاماژەیان نەکردووەتە وردیاتی دەنگوباسەمە.

وەک باسی دەکرێت ئەم کاروانانە جوڵەی خۆیانیان لە وڵاتی کوێتەوە لەلای باشووری عێراقەوە دەست پێکردو بە دەم ڕێگاوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەم وڵاتە تێ دەپەڕن و بەرەو «عەینۆلئەسەد» لە پارێزگای ڕۆژئاوایی ئەنبار و یان «حەریر»ی ھەولێری ھەرێمی کوردستان دەڕۆن.

سەرپەیڤ