نیسان 15, 2021 21:47 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکیی بۆ سەر بنکەی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق

سەرچاوەکانی عێراق باسی ھێرشی موشەکیی سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبییان کردووە لە پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری ئەم وڵاتە.

سەرچاوەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: لە ڕەوتی ھێرشی موشەکیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی  لە ناوچەی «باسەخرە» لە ناحیەی «بەرتەڵە»ی موسڵ ناوەندی پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری ئەم وڵاتە ئەندامێکی ئەم ڕێکخراوەیە بریندار بوو.

سەرچاوە عێراقییەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش باسی دووھەمین ھێرشی موشەکی بۆ سەر تیپی ٣٠ حەشدی شەعبییان کرد لە ناوچەی «باریما» لە دەشتی نەینەوا.

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ھەتا تئەم ساتە ھیچ بەیاننامەیەکی لە بارەی ئەم ھێرشانە بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرپەیڤ