ئێران و عێراق گۆڕینەوەس ئەزمونە ئاسایشتییەکانیان لە نێوان خۆیاندا تاوتوێ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395627-ئێران_و_عێراق_گۆڕینەوەس_ئەزمونە_ئاسایشتییەکانیان_لە_نێوان_خۆیاندا_تاوتوێ_کرد
وەزیری نێوخۆی عێراق و یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆزی پێنج شەممە لە بارەی گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2021 02:23 Asia/Tehran
  • ئێران و عێراق گۆڕینەوەس ئەزمونە ئاسایشتییەکانیان لە نێوان خۆیاندا تاوتوێ کرد

وەزیری نێوخۆی عێراق و یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆزی پێنج شەممە لە بارەی گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «عوسمان غانمی» و سەرداری سەرتیپ «حوججەتوڵڵا قورەیشی» یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی لە بارەی گرینگایەتیی گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات باس و وتووێزیان کرد.

لە دیداری ھەردووک کاربەدەستە ئاسایشتی و سەربازییە عێراقی و ئێرانییەکە، کۆمەڵێک بابەت کە دەبنەھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی سەقام و ئاسایشتی دوو وڵات، تاوتوێ کران.

وەزیری نێوخۆی عێراق و یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی بەردەوام کرانی ڕێکخستن و ھاریکاریی ھاوبەش بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی سەرسنوور و خەباتی دژی تاوانکارییەکان بە ھەموو شێوەیەکی، لەوانە ماددە ھۆشبەرەکان و ھەروەھا گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات باس و وتووێژیان کرد.