تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە ڕۆژئاواو باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396197-تەقینەوەی_بۆمبا_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_ڕۆژئاواو_باکووری_عێراق
دوو کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگاکانی «ئەنبار» و «سەلاحەددین»ی عێراق کەوتنە بەر تەقینەوەی دوو بۆمبای دەستی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2021 07:44 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە ڕۆژئاواو باکووری عێراق

دوو کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگاکانی «ئەنبار» و «سەلاحەددین»ی عێراق کەوتنە بەر تەقینەوەی دوو بۆمبای دەستی.

ڕۆژی ڕابردوو دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەک لە سەر دێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای عێراق کەسێک کوژرا.

لە پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری عێراقیش بۆمبایەکی دەستی بە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی دا تەقییەوە بەڵام ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

ھێشتا ھیچ  دەستەوگروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

«مەتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق چەند ڕۆژ لەمەوبەر باسی پەرەسەندنی ھێرشی سەر کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی کردو نیگەرانیی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی.